ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە.
كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین.
هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین.
مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە بابەتەکانی ڕوون ئەکردەوە دوای پۆدکاستەکەش بۆ چەن کاتژمێرێك هەر بەردەوام بووین لە پرسیارکردن و شی کردنەوە ئەو گرفتە دەروونیانەی لە خۆماندا هەستمان پێ کردبوو.
ئەم ئەڵقەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بەسەر شێوازی بیرکردنەوەت ئەبێ بەسەر کۆمەڵە بابەتێك لەبەر ئەوە ڕای خۆتمانمان پێ بڵێن!
ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114